هەواڵ

کاندیدێکی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دەنگ بە گۆڕان دەدات


بزاڤـ:

کاندیدێکی لیستی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دەڵێت: وەک یەکێک لە کاندیدەکانی لیستی ھاوپەیمانی، دەنگی خۆم ئەبەخشمە خانمێکی ژن و ستەملێکراو.

غەمگین کۆساری، کاندیدێکی لیستی ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیەتی" دۆستانی ئازیزم لەبەر ئەو بارودۆخە سیاسیەی بەسەر ھاوپەیمانی ھێنرا لەسەرەتاوەو ئێستاش ھاوپەیمانی بڕیاری بایکۆتی داوەو کاندیدەکانی پابەند بەبڕیاری ھاوپەیمانی بایکۆتیان نەشکاند".

نوسیشیەتی" بەندەش وەک یەکێک لە کاندیدەکانی لیستی ھاوپەیمانی ھەرلەسەرەتاوە ھیچ ھەڵمەتێک و ئاماژەیەکم لەئەکاونتی خۆم نەکردووە و وەک کاندیدێک بەشداری پڕۆسەی ھەڵبژاردن ناکەم . بەڵام وەک دەنگدەرێک مافی خۆمە بەشداری دەنگدان بکەم و کەس ئەو مافەی نیە ئەو ئازادیەم زەوت بکات".

دەشڵێت: من وەک ژنێکی خاوەن قەڵەمی سەربەخۆ دەنگی خۆم ئەبەخشمە خانمێکی ژن و ستەملێکراو ، لەگەڵ حورمەتی زۆرم بۆ دەنگدەران و ھەوادارانم ھیوادارم متمانەی خۆیان بەم خاتوونە ببەخشن چونکە ئەو باش ئەزانێ ستەم و بەناحەق شەھیدکردن چیەو ئازادی و خۆنەفرۆشتن واتای چی.





‌‌‌
9/28/2018 3:37:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ