هەواڵ

دەست لە کارێشانەوەی بە لێشاو لە نەوەی نوێ دەستی پێکرد


بزاڤـــ: زانیار بەھادین

کاندیدێکی نەوەی نوێ ڕایگەیاند : لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان توشی ھەڵوەرین بووین

لەلێدوانێکی تایبەت بۆ بزاڤـــ کاندیدێکی نەوەی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان کە پێی باش بوو ناوی ئاشکرا نەکرێت ڕایگەیاند : لێشاوێکی بەرفراوانی دەست لە کارێکشانەوەی ئەندامان و خوبەخشان  ڕووی لە جوڵانەوەکە کردوە ، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا لە نێو دەست لە کارکێشاوەکاندا کاندیدانی پەرلەمانی عێراقی نەوەی نوێی تێدایە .دەربارەی ئەو ناوچانەی زۆرترین دەست لەکارێکشانەوەی تێیدا ڕویداوە ڕایگەیاند : لە سەرجەم ناوچەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەست لەکارکێشانەوەکان بەردەوامە".

ئەمە لە کاتێکدایە لە ھەواڵێکی پێشوتردا دەنگۆی کشانەوەی چواردە کاندیدی نەوەی نوێ بڵاوکرایەوە.


‌‌‌
9/28/2018 10:09:59 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ