هەواڵ

دەستەی ژینگە: ژمارەیەکی زۆر پاڵاوگەی نایاسایی هەن کە ڕێنماییە ژینگەییەکان جێبەجێ ناکەن


بزاڤ :


سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر پاڵاوگەی نایاسایی هەن کە ڕێنماییە ژینگەیەکان جێبەجێ ناکەن، هەر پاڵاوگەیەک ڕێنمایەکان جێبەجێ نەکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

هەڵۆ عەسکەری سەرۆکی دەستەی ژینگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ماوەی ڕابردوودا دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەنجامداوە سەبارەت بەداخستنی ئەو پاڵاوگە نایاسایانەی لە کوردستاندا هەن و لە دەرەوەی یاسا کاردەکەن، لەوبارەیەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تێیدا کۆمەڵێک ڕێنمای تێدا دەکرد بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە".

ئەوەشی ووت، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کار بە ئەو یاسایانە بکات کە دەریکردووە، پێشتریش بریاری داوە تەنها  ٢٨ پاڵاوگە بمێنێتەوە چونکە ئەوانی تر ژینگەی شارەکان پیس دەکەن.

ئەوەشی ڕاگەیاند، پێویستە ڕێنماییە ژینگەیەکان لەلایەن خاوەن پاڵاوگەکانەوە جێبەجێبکرێت، هەر پاڵاوگەیەک لە دەرەوەی یاسا کار بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

داواشی لە وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد هاوکاری دەستەکەیان بکات لە داخستنی ئەو پاڵاوگانەی کە مەرجی تەندروستی و ژینگەی جێبەجێ ناکەن.


‌‌‌
9/4/2018 12:04:32 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو