هەواڵ

گەرمیان...لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک لەئاودا خنکا



بزاڤ:
بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە گوندی گەرمک سەرەناحییەی زنانە لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک خنکا.

  ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گه رمیان ڕایگه یاند:''به یانی ئە مڕۆ گەنجێک بەناوی (ئالان وریا عبدستار) لەدایک بووی 2002 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری لە کاتی مه لە کردن خنکا.

وتەبێژەکەی پۆلیس ئاشکراشی کرد:'' بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ باوکی بەمەبەستی گەشت ومەلەکردن ڕویان لەو گوندە کردوە لەکاتی مەلەکردندا ناوبراو خنکاوە .''

وتیشی:'' لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمی ناوبراو ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوه.


‌‌‌
8/24/2018 4:16:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ