هەواڵ

حکومەتى تورکیا قەدەغەکردنى هاتوچۆی لە ٣٠ ناوچەى جولەمێرگ ڕاگەیاند


بزاڤ :

پارێزگاى جولەمێرگ بۆ ماوەى ١٤ ڕۆژ قەدەغەکردنى هاتوچۆی لە چەند ناوچە و هەرێمێکى پارێزگاکە ڕاگەیاند.

پارێزگارى جولەمێرگ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بۆ پاراستنى ژیانى هاوڵاتیان بڕیارى قەدەغەکردنی هاتوچۆیان لە ٣٠ هەرێم و ناوچەى پارێزگاکەداوە.

 قەدەغەکردنەکە هەرێمەکانى ناوەندى جولەمێرگ، چەلى، شەمزینان، گەڤەر  دەگرێتەوە.

پارێزگارى جولەمێرگ ئاماژەى بەوەشکرد، لە ٢٢ى ئابەوە بۆ ٥ى ئەیلول ئەو قەدەغەکردنە بەردەوام دەبێت.

رۆژانه‌ سوپای توركیا به‌ بیانووی بوونی مه‌ترسی، ئۆپراسیۆن دژ گەریلاکانی پەکەکە له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی باكوری كوردستان ئه‌نجامده‌دات و به‌رده‌وامیشه‌ له‌ راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌ ناوچه‌ كوردیییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.


‌‌‌
8/19/2018 11:05:35 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو