هەواڵ

رێگەی نێوان ھەولێر - کەرکوک کرایەوە


بزاڤ

دواى زیاتر لە ٣٠٠ ڕۆژ لە داخرانى ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ھەولێر و بەغدا ڕێگەى نێوان ھەولێر – کەرکوک کرایەوە.
عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەسەر پردى پردێ کردنەوەى رێگاکەى ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەکرد تا ٢٥ى ئاب تەنھا ئۆتۆمبێلی بچوک دەتوانێت ھاتوچۆ بکات و دوای ئەو بەروارە ڕێگاکە بۆ بارھەڵگرەکانیش ئاسایی دەبێتەوە.
بازگەیەکی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغدا دادەنرێت و پێکەوە بەڕێوەیدەبەن و ئەو پردە کاتی دەبێت، بە کردنەوەی ئەو پردەش ھاتوچۆ لە نێوان ھەولێر و کەرکوکدا ئاسایی دەبێتەوە.

ئەو پردە لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تەقێنرایەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە جوڵەی ھێزە عێراقییەکان بکات  و کێشەی ھاتوچۆی لە نێوان کەرکوک ھەولێردا دروست کردبوو.


‌‌‌
8/19/2018 11:00:13 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ