وەرزش

لە چەمچەماڵ خەڵاتی لاوی ساڵ بە ڕۆژنامەنوسی وەرزشی هەوڕاز کاوە بەخشرا


بزاڤ:


ھەوراز  بووە لاوی ساڵ
لە ڕۆژی جیھانی لاواندا چەندین مەراسیم و ئاھەنگی جیا جیا بەوبۆنەیەوە ڕێکخرا، لە شاری چەمچەماڵ لەلایەن سەنتەری گەشەپێدانی لاوان، خەڵاتی لاوی ساڵ بەخشرایە نووسەر شیکەرەوەی یاریی تۆپی پێ ھەوراز کاوە و وەکو لاوی سالێ ئەو شارە دیاری کرا، پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە ھەوراز سوپاسی ھەمووانی کرد وتی: لە ڕاستیدا ئەمجۆرە خەڵاتانە ھانی ئێمە زیاتر دەدات خزمەتی نەتەوە و لاوانی وڵاتەکەمان بکەین، بێجگە لەوە ئەمە شانازییەکی گەورەیە مرۆڤ پێش ئەوەی بمرێت ڕێزی لێبنرێت، ئێمە وەرزشمان بۆ خۆمان کردووە، بەڵام پاداشت بکرێن زیاتر دڵشاد و ئومێدمان پێدەدات بۆ کاری باشتر و مێژوویی.

ھەوراز کاوە
لە ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبوو
خاوەنی بڕوانەی زانستی وەرزشی وڵاتی ئێرانە
خاوەنی پێنج پەرتوکی گەورەیە لەبواری یاریی تۆپی پێ
 ھەروەھا لە چەندین سیمینا ر و خولدا بەشداریکردووە،  تا ئێستا لە ڕۆژنامە و گۆڤار و پێگە ئەلیکترۆنییەکان بابەت و شیکردنەوەکانی بڵاودەکاتەوە، لە دەیان کەناڵی ئاسمانی شرۆڤە بۆ یارییە جیھانییەکان دەکات و شارەزای باشی لە زمانی کوردیدا ھەیە.


‌‌‌
8/13/2018 5:08:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو