هەواڵ

چەمچەماڵ.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا


بزاڤ :

ئەیوب حەمە جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە بزاڤ،ی ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی ئۆپڵ و پەترۆڵ لەسەر رێگای سەنگاو - چەمچەمال و لە نزیک بنکەی مەشق و پیادەی کەرکوک لە مەنیلە ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستداوە و ١٠ی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ڕووداوەکە بریندارەکان گەیەنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو لە چەمچەماڵ و یەکێک لە پێشمەرگەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

 جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاند، تەرمی ئەو پێشمەرگەیەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٢٨ ساڵ بووە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

وتیشی، سەرجەم قوربانیانی ڕووداوەکە پێشمەرگە بوون و خەڵکی شاری ڕانیە بوون


‌‌‌
8/12/2018 3:49:57 PM
Print Friendly and PDF