هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: پێنج تۆمەتبارمان دەستگیر کردووە


بزاڤ :
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، هێزەکانیان پێنج تۆمەتباریان دەستگیر کردووە و دەستیشیانگرتووە بەسەر ٣ ئامێری بیرهەڵکەندندا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن هاوڵاتیانەوە سەبارەت بە بوونی چەند ئامێرێكی بیرهەڵكەندن لە سنوری گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا بە هاوكاری هێزی تایبەتی بارەگا هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە لەو هەڵمەتەدا و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی، توانراوە پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێن و سێ‌ ئامێری بیرهەڵكەندنیش دەستیبەسەرداگیراوە .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە .


‌‌‌
8/12/2018 2:05:55 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ