هەواڵ

ڕۆژی ٢١ی مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە


بزاڤ :


بەپێی بەشێک لە سەرچاوە سعودییەکان، ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە کە دەکاتە سێشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.


ماڵپەڕی ویئامی سعودی لە زاری ڕوانگەی گەردونناسی لە زانکۆی مەجمەعی سعودییەوە بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بینراوە و سبەینێ یەکەم ڕۆژی مانگی زیلحەجەیە.


ئەوەشی وتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی مانگ عەرەفەیە و ڕۆژی سێشەممەش ٢١ی مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.


ئەوەش لەکاتێکدایە کە پێشتر پێشبینییەکانی فەلەکناسان ئاماژەیان بەوە کردبوو، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەکەوێتە ٢٢ی ئەم مانگەوە.


هاوکات ئەمڕۆ یابان و ئەندەنوسیا و مالیزیا و سەنگاپورە و برونامی ڕایانگەیاند، سبەینێ تەواوکەری مانگی زولقەعدەیە و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەکەوێتە ٢٢ی ئەم مانگەوە.



‌‌‌
8/11/2018 8:37:56 PM
Print Friendly and PDF