هەواڵ

یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند


بزاڤ :


كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتاییهات و تەوەرەكانی دۆخی عیراق، ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، كەركوك و كۆنگرەی حزبەكەی تاووتوێكردوە.

لە پاش تەواوبونی كۆبونەوەكە، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە پرێس كۆنفرانسێكدا وتی "لە عیراق رۆڵی گرنگمان دەبێت و پابەند دەبین بە دەستور و هەموو ئەو پرۆژانەشی لە بەرژەوەندی چارەسەركردنی كێشەكاندا دەبن".

لەبارەی هەڵبژاردنیشەوە وتی "هەموو پێویستیەكانی ئامادەكراوە و رەشنوسی بەرنامەشمان ئامادەیە، ئەگەر دوابخرێت ئەوە ئێمە لاریمان نییە، ئەگەر لە كاتی خۆیشیدا بكرێت، ئەوە ئێمە ئامادەین".

سەبارەت بە وادەی سازكردنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی-یش، سەعدی ئەحمەد پیرە وتی "لەگەڵ ئەنجومەنی ناوەندی لە گفتوگۆداین بۆ دەستنیشانكردنی رۆژی كۆنگرە".

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژەی رەشنوسی پێكهێنانی حكومەتی عیراقیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەكردوە، لایەنە ناڕازییەكانی هەرێمیش لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بانگهێشت دەكەن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو رەشنوسە.

لەبارەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراقیش، باسی لەوەكرد، كە یەكێتی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بەمنزیكانە بۆچونی خۆی رادەگەیەنێت و وتی "لایەنە ناڕازییەكان با بچن لە دادگا سكاڵا تۆمار بكەن نەك بەرۆكی یەكێتی بگرن بەتایبەتی لە كەركوك".


‌‌‌
8/11/2018 2:37:21 PM
Print Friendly and PDF