هەواڵ

سبەی موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت


بزاڤ :


سبەی یەکشەممە موچەى وەزارەتەکانی  داد و ئەوقاف و سامانە سروشتييە كان و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک ڕاگەیاند، گەنجينەكان وەزارەتەکانی داد و ئەوقاف و سامانە سروشتييە كان و ئەنجومەنی دادوەرییان ئاگادارکردووتەوە کە سبەی یەک شەممە  موچەکانیان دابەشکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەم مانگەدا وەزارەتی دارایی بە فەرمی خشتەی دابەشکردنی موچەى بڵاونەکردەوە و ڕایگەیاندووە لەمەولا هەموو وەزارەتەکان لە کاتى دیاریکراوی خۆیدا موچەیان پێدەدرێت، وەک ئەوەى  وەزارەتەکە دەیڵێت ، دەیانەوێت ئیتر  دابەشکردنى موچە بۆ خەڵک هەواڵ نەبێت.

ئەم وتەی وەزارەتی دارایی لە کاتێکدایە پێشتر و لەسەرەتای ئەمساڵدا سەرۆکى حکومەت ڕایگەیاند، هەموو ٣٠ی ڕۆژ جارێک موچە دابەشدەکرێت بەڵام ئێستا لە مانگی ئابداین و موچەى مانگى ئایار دابەشدەکرێت.


‌‌‌
8/11/2018 2:22:11 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ