هەواڵ

وەزیرى تەندروستى هەرێم: بە یەکچاو سەیرى کەرتى گشتى و تایبەت دەکەین


بزاڤ :

وەزیرى تەندروستى هەرێم ڕایگەیاند بەیەکچاو سەیرى کەرتى گشتى و تایبەتیان کردوە و کەرتى گشتى بۆ ئەوانەى کەمدەرامەت و نەدارن و کەرتى تایبەتیش بۆ ئەوانەى لە دەرەوەى هەرێم دێنە سلێمانى.

رێکەوت حەمەڕەشید وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، کەرتى گشتى و تایبەتیان بە یەکچاو سەیر کردوە، کەرتى گشتى بۆ ئەو کەسانەى داهاتیان کەم و سنوردارە و کەرتى تایبەتیش بۆ ئەوانەى بۆ چارەسەر لە دەرەوەى هەرێم دێنە سلێمانى.
وەزیرى تەندروستى هەرێم ئەوەشیى خستەڕوو، وەزارەتەکەیان ٥٢ هەزار فەرمانبەر و پزیشکى هەیە زۆربەیان باشن و خەڵکى خراپیش لە هەموو شوێنێک هەیە.

هەروەک ئاماژەى بەوەشکرد، پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى نەیانهێشت خزمەتگوزارى کەرتى تەندروستى بوەستێت و خزمەتى خەڵک و پێشمەرگە و ئاوارەکانیشیان کرد.

لە لایەکیترەوە، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى لە کاتى کردنەوەى نەخۆشخانەى گشتى سەفین لە شارى سلێمانى ڕایگەیاند، جێى شانازییە سلێمانى لە خزمەتگوزارى تەندروستیدا لە پێشەوەى شارەکانى تردایە و سوپاسى ئەو پزیشک وکارمەندانەى کرد کە نەیانهێشت کەرتى تەندروستى بوەستێت .

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەى بەوەشکرد بە هەموو توانایەکیانەوە ئامادەى هەموو هاوکارییەکن بۆ کەرتى گشتى و تایبەتى و تێکەڵاو و بە ڕێزەوە سەیرى هەوڵى ئەم نەخۆشخانەیەش دەکەن.


‌‌‌
8/11/2018 2:10:11 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ