هەواڵ

پۆلیسى سلێمانى: گەنجێک کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنا


بزاڤ:

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند لە گوندى مڕانەى سەر بە ناحیەى باسنێ گەنجێکى تەمەن ١٧ ساڵ لە ماڵەکەى خۆیدا کۆتایى بە ژیانى خۆیى هێنا.

پۆلیسى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکردوە، دواى گەیشتنى هێزەکانى پۆلیس و تیمەکانى بەڵگە و تاوان رێوشوێنى پێویست گیراوەتە بەر و تەرمەکە ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى سلێمانى کراوە.

بەپێى زانیارییەکانى پۆلیس، ئەو گەنجە بە پەت کۆتایى بە ژیانى خۆى هێناوە و لە ئێستاشدا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.


‌‌‌
8/11/2018 2:04:20 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ