وەرزش

پریمەرلیگ ... مان یونایتد یەکەم هەفتەی بە سەرکەوتوانە تێ پەڕاند



بزاڤ : توانا سیوەیلی 

لە یەکەم هەفتەی خولی تۆپی پێی یانەکانی ئینگلتەرا ناسراو بەپریمەرلیگ یانەی مانچستەر یونایتد بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە تاکە گۆڵێک لە لیستەر سیتی بردەوە .

لە سەر چیمەنی یاریگای ئۆڵتدرافۆرد یەکەم یاری هەفتەی یەکەمی وەرزی 2018 بۆ 2019 لە نێۆان هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و لیستەر سیتی بە ناوبژیوانی ئەندریە مارینێر دەستی پێ کرد .

لە تایمی یەکەم دا یانەی مانچستەر یونایتدی خاوەن خاک و جەماوەر لە خولەکی 3 ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەژمار کردن و پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی سەرکەوتوانە جێ بەجێی کرد و ئەو تایمه بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات .

لە تایمی دووەمدا هەر دوولا بەهێزترن خۆیان نیشان دەدا و لە خولەکی 83 لۆک شاو گۆڵی دوومی بۆ یانەی مان یونایتد بەدەست هێنا ، لە خولەکی 92 جیمی ڤاردی گۆڵێکی بۆ لیستەر سیتی تۆمار کردوو یارییەکەش 2 به 1 لە سوودی مان یونایتد کۆتایی هات .

مان یونایتد لە یەکەم هەفتە توانی 3 خاڵی گرنگ بەدەست بهێنێت و لیستەر سیتیش بە دەست بەتاڵی مایەوە .


‌‌‌
8/11/2018 9:49:41 AM
Print Friendly and PDF