هەواڵ

ڕەواندز.. بەهۆی کێشەى کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا


بزاڤ:

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، بە هۆی کێشەى کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژراوە دوو کەسی تریش برینداربوون.

سەعدون هاودیانی وتەبێژى بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕاگەیاند، بە هۆی دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندی گەرەوانی سەر بە قەزای ڕەواندز شەڕ لە نێوانیان ڕوویداوە و کەسێک بە ناوی نەوزاد شێخە کوژراوە.

ووتیشی، دوو کەسی تریش بریندابوون کە یەکێکیان کوڕی کوژراوەکەیە و  ئەوەی تریشیان برایەتی.

وتەبێژى پۆلیسی سۆران وتیشی، تا ئێستا بکوژەکان دەستگیرنەکراون و دۆسییەى لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.


‌‌‌
8/9/2018 1:48:26 PM
Print Friendly and PDF