هەواڵ

ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران درێژ ده‌كرێته‌وه‌


بزاڤ :


بڕیارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران كۆده‌بێته‌وه‌ و ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدان تا 16-8-2018 درێژ ده‌كاته‌وه‌.

ئیسماعیل خورماڵی بڕیارده‌ری كۆمسیۆنه‌كه‌ له‌لێدوانێكدا بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی راگه‌یاندن، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌ ئه‌مڕۆ بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌درێت و تا رۆژی 16-8-2018 به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی بنكه‌كانیان كردووه‌، ناوبراو رونیكرده‌وه‌، تائێستا نازانن به‌وردی چه‌ند هه‌زار كه‌س چون به‌ده‌م پرۆسه‌كه‌وه‌.


ده‌رباره‌ی كه‌می سه‌ردانی هاووڵاتیانیش بۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان، ئیسماعیل خورماڵی وتی "ئه‌و كه‌سانه‌ی شوێنیان گۆڕیوه‌ یان ناوه‌كانیان كێشه‌ی تێدایه‌ و راستی ده‌كه‌نه‌وه‌، سه‌ردانی بنكه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵك به‌شێوه‌ی ئۆنلاین سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن بۆ دڵنیابون له‌ ناوه‌كانیان".

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم له‌ رۆژی 11-7-2018ه‌وه‌ ده‌رگای بنكه‌كانیان بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران كردۆته‌وه‌ و رۆژی شه‌ممه‌ 11-8-2018 كۆتایی دێت، به‌ڵام پێنج رۆژی دیكه‌ درێژده‌كرێته‌وه‌.


‌‌‌
8/9/2018 12:20:17 PM
Print Friendly and PDF