هەواڵ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی


بزاڤ :

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٢ پلە و نزمترینیش ٢٥ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٤٢ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت، دهۆک ٤١ بە ٢٥ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٣ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٢ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٤١ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت، دهۆک ٤١ بە ٢٥ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٣ پلە بە ٢٩ پلە دەبێت.


‌‌‌
8/9/2018 12:06:59 PM
Print Friendly and PDF