هەواڵ

وەزیری پەروەردە: گۆڕانکاری گەورە لە پەرتوکەکانی خوێندن ڕوویداوە


بزاڤ :

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گۆڕانکاری گەورە لە پەرتوکەکانی خوێندن لە هەموو قۆناغەکاندا ڕوویداوە.

لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی "بەڵگەنامەی پڕۆگرامی بابەتی کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان" پشتیوان سادق ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکی گەورە لە پەرتوکەکانی خوێندن ڕوویداوە کە لە ساڵاکانی داهاتوودا لەلایەن مامۆستایاننەوە دەوترێتەوە.

وتیشی، "دڵنیام لە ماوەیەکی نزیکدا پێداچوونەوەی زمانەوانی بەسەرجەم پڕۆگرامەکانی خوێندن دەکرێت".

وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە کە وەزارەتی پەروەردە چەندین پڕۆژەی لەگەڵ ڕێکخراوە جیهانییەکان هەیە بۆئەوەی پەرە بە پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان بدات.



‌‌‌
8/8/2018 10:31:39 AM
Print Friendly and PDF