کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە کۆمسیۆن دەستپێدەکات
بزاڤ :
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ دەستیپێدەکات و تا ١٧ی مانگ بەردەوام دەبێت.
ئیسماعیل خورماڵی بڕیاردهری كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردن و راپرسی ههرێم لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی، پرۆسەکە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێدەکات و تەنها ئەو کەسانە بۆیان هەیە داواکاری پێشکەش بکەن کە فۆرمەکەیان هی هەرێمی کوردستانە.
وتیشی، خوازیاران دەتوانن لە بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران زانیارییەکان وەربگرن یان لەڕێگەی لینکێکەوە کە ماڵپەڕی کۆمسیۆن دایدەنێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای بەراوردکردنی زانیارییەکان، لە پرۆسەیەکی شەفافدا ناوەکان لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ڕادەگەیەندرێت.
ڕاشیگەیاند، ئەو کەسەی دادەمەزرێت لەو بنکەیە دەبێت کە خۆی دەنگی لێ دەدات.
|