هەواڵ

باران بارین لە دوکان و دەوروبەری دەستی پێکر


بزاڤ :

لەم هاوینەدا و کەمێک پێش ئێستا لە قەزای دوکان و دەوروبەری باران باریوە.

   دوکان و بازیان و چەند ناوچەیەکی دەوروبەریان باران باریوە بە شێوەیەک   ئۆتۆمبێلەکان ناچار بەبەکارهێنانی فڵچەى سڕینى جامەکانیان بوون و بارانەکە بۆ ماوەیەک بەردەوام بووە .

ئەمەش لە کاتێکدایە ، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٠ پلە و نزمترینیش ٣٣ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٨ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت، دهۆک ٣٨ بە ٢٩ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٢ پلە بە ٣١ پلە دەبێت.


‌‌‌
8/4/2018 2:14:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ