وەرزش

قسەیەک لە سەر ڤیداڵ



قسەیەک لەسەر ڤیداڵ 
نوسینی : ئیحسان تاهیر ڕۆژنامەنوس و شیکەرەوەی وەرزشی 

من به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ بیر ده‌كه‌مه‌وه‌، كه‌ پێیانوایه‌ ڤیدال بۆ بارسا گونجاو نابێت.

ڤیدال راسته‌ ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌، به‌ڵام ئه‌و له‌ رووی توانای جه‌سته‌یی و لیاقه‌وه‌ هێشتا زۆر به‌توانایه‌. باشه‌ كام یانه‌ هه‌یه‌، ئێستا (مێسی)ى به‌ 300 ملیۆن یۆرۆ نه‌وێت؟!، خۆ ئه‌ویش ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌ و دڵنیام له‌ رووی جه‌سته‌ییه‌وه‌ ڤیدال به‌هێزتر و خۆڕاگرتره‌.

بێگومان ڤیدال هه‌رگیز به‌ مێسی به‌راورد ناكرێت، به‌ڵام بارسا ده‌توانێت به‌لای كه‌مه‌وه‌ بۆ 2 ساڵ له‌ چه‌ندین رووه‌وه‌ سوودی لێوه‌ربگرێت، بۆ یارمه‌تیدانی به‌رگری، بۆ چاودێریكردنی یاریزانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی تیپه‌كانی به‌رامبه‌ر، بۆ كۆنترۆلكردنی ناوه‌ڕاست، له‌ تۆپی به‌رز و له‌ لێدانی دوور.

راسته‌ خراپترین سیفه‌تی ڤیدال ئه‌وه‌یه‌ كه‌  یاریزانێكی توندوتیژه‌ و زۆرجار كۆنترۆلی خۆی له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام دڵنیام بارسا ده‌توانێت له‌و رووه‌شه‌وه‌ لغاوی بكات، له‌بیرتانه‌ چۆن سوارێزی عاقڵ كرد؟.


‌‌‌
8/4/2018 1:59:15 PM
Print Friendly and PDF