هەواڵ

دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی و چەمچەماڵ و چەند ناحیەیەک ڕادەگیرێت


بزاڤ :

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە دابەشکردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەکەکانی سلێمانی چەمچەماڵ و چەند ناحیەیەک ڕادەگیرێت.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕاگەیاند، بەهۆی شکاوی لە هێڵی دووی ئاوی دوکان ـ سلێمانی لە نزیک تاسڵوجە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و تەواوی ناوچەی قڕگە و قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و ناوچەکانی شۆڕش و تەکیەی کاکەمەند و بازیان و ئەڵلایی و پیرەمەگرون ئاویان نابێت.

وتیشی، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لە هەوڵدان بە زووترین کات بۆرییەکە چاک بکەنەوە.


‌‌‌
8/1/2018 11:10:57 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ