هەواڵ

چەند بڕیارێک لەسەر یەکخستنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان دەرکرا


بزاڤ :


نوێنەرانی سەرپەرشتیارانی مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگاکانی لەگەڵ قایمقامی هەولێر کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان لەبارەی یەکخستنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە دەرکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە نرخی مۆلیدە بەپێی داتابەیسێک دەبێت کە تیایدا سەرجەم بڕەکانی کارکردنی مۆلیدەکان و هەموو فاکتەرەکانی یەک دەبێت، جگە لە نرخی گاز و کاتژمێرەکانی کارکردن کە جیاواز دەبێت.

هەروەها بڕیاردراوە کە ڕۆژی ڕاگەیاندنی نرخی مانگانەی مۆلیدە یەکبخرێت.

ئەوەش هاتووە، پێویستە خاوەن مۆلیدەکان لە هەر چوار پارێزگا پابەندی نرخ بن بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبن و ڕووبەڕووی یاسا دەبنەوە.

کەمبوونەوەى بەرچاوى کاتژمێرەکانى پێدانى کارەباى نیشتمانى، بەرزبوونەوەى بەرچاوى نرخى کارەباى موەلیدە ئەهلییەکانى لێکەوتووەتەوە.

 لەو چوارچێوەیەدا لە سلێمانى نرخى هەر ئەمپێرێک موەلیدە لەمانگى تەمموزدا لەنێوان ١٦ هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ ١٧ هەزار و ٥٠٠ دینار دیاریکراوە، بەپێی کاتى کارکردنى مۆلیدەکان.

دیاریکردنى ئەو نرخە بۆ کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان  کە بەرزترین نرخە لەماوەى ئەمساڵ و چەند ساڵى رابردوودا، نیگەرانى هاوڵاتیانى لێکەوتووەتەوە و دەڵێن لەم بارودۆخە داراییە خراپەدا ئەو نرخە بارێکى قورس لەسەر شانیان دروستدەکات.


‌‌‌
8/1/2018 11:06:18 AM
Print Friendly and PDF