هەواڵ

ده‌سه‌ڵاته‌كانى رێبوار تاڵه‌بانى هه‌ڵپه‌سێردرا


بزاڤ :


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق، ده‌سه‌ڵاته‌كانى رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌تى هه‌ڵپه‌سارد.
له‌و باره‌یه‌وه‌، مه‌عن حه‌مدانى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌ ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریه‌نیوزى عیراقى وتووه‌:" ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارێكى ده‌ركردووه‌ بۆ هه‌ڵپه‌ساردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،  به‌پێى بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌وه‌ستێنرێن و رێگه‌ى نادرێت له‌پۆسته‌كه‌یدا بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌كاتى سه‌پاندنى یاساى گشتى پێشوو، ره‌تیكرده‌وه‌ بێته‌ كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاو له‌شارى هه‌ولێر مایه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش بۆ كه‌ركوك حه‌مدانى وتویه‌تی: "ئه‌وه‌ بڕیارێكى فیدراڵییه‌و حكومه‌تى فیدراڵى عیراق بۆچوونى وه‌ك ده‌ستور وایه‌، پێشمه‌رگه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیستمى به‌رگرى عیراقى و ئه‌و شوێنانه‌ ده‌پارێزێت كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستانه‌، بۆیه‌ كه‌ركوك له‌ژێر به‌رپرسیارێتى حكومه‌ت فیدراڵیدایه‌".

‌‌‌
7/31/2018 11:22:06 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ