هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی: داوا له‌ عیراق ده‌كه‌ین نه‌وتى ماڵانمان بۆ دابین بكات


بزاڤ :


پارێزگارى سلێمانى ئاشكرای ده‌كات له‌ هه‌وڵى به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵی بۆ دابینكردنى نه‌وتى سپى بۆ هاووڵاتیانى پارێزگاكه‌، به‌ڵام تائێستا عیراق بڕیارى له‌و بڕه‌ نه‌داوه‌، كه‌ به‌شى هه‌موو هاووڵاتیان بكات.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى به‌ رادیۆى نه‌واى ڕاگەیاندووە و دەڵێت "له‌ هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عیراق بۆ دابینكردنى نه‌وتى سپى بۆ هاووڵاتیانى پارێزگاكه‌مان، به‌ڵام ئه‌وان بڕیارى دابینكردنى ئه‌و بڕه‌یان نه‌داوه‌، كه‌ بتوانن نه‌وت بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان دابین بكه‌ن".

وتیشی "له‌ئێستادا بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌ى ماون له‌ سلێمانی-دا، پێویستیمان به‌ 35 ملیۆن لیتر نه‌وت ده‌بێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رمیلێك نه‌وت بده‌ین به‌ هه‌موو خێزانێك، ئه‌وا پێویستیمان به‌ 107 ملیۆن لیتر ده‌بێت و تائێستاش نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ رێككه‌وتنێك بۆ دابینكردنى ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌".
445- هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر   

‌‌‌
7/31/2018 9:41:57 AM
Print Friendly and PDF