هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی ئاماری کارو چالاکییەکانی بڵاوکردەوە



بزاڤ:

ئەمرۆ ٢٠١٨/٧/٣٠، لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماری کارو چالاکییەکانی بەشە جیاجیاکانی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی خستەرو.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:بەپێی ئامارەکە، لەرێکەوتی ٢٠١٨/٧/١٧ تا ٢٠١٨/٧/٢٩ بەشی پۆلیسی ناوشار (رۆژھەڵات، رۆژئاوا) ئەم کارو چالاکییانەیان ئەنجامداوە:

٣٩ فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباران جێبەجێکراوە کە لەدادگاوە فەرمانیان بۆ دەرچووە
٣٥ فەرمانی ئامادەکردنی تۆمەتباران بەزۆر بۆ بەردەم دادگا جێبەجێکراوە کە لەدادگاوە داوا کراوبون
ھەروەھا ٢٧٥ پسوڵەی ئاگادار کردنەوە بۆ ئەو کەسانە نێردراوە کە لەلایەن دادگاوە بانگھێشتکراون

ھاوکات ئاماری کارو چالاکییەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەمشێوەیەیە:
٢٦٠ حاڵەتی بەھاناوەچونی ھاوڵاتیان تۆمارکراوە
٣٢٣ کەس براونەتە بنکەکانی پۆلیس، تایبەت بەکەیسەکانی شەڕو کێشەی جۆراوجۆری دیکە
چوار پارچە چەکی جۆراوجۆری بێ مۆڵەت دەستیبەسەرداگیراوە

ھەر لەو ماوەیەدا لەلایەن بەشی پۆلیسی قەزاکانی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە ئەم چالاکیانەی ئەنجامداوە:
٤٥ فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباران جێبەجێکراوە
ھەروەھا ٨ تۆمەتباری تر دەستگیرکراون بەتۆمەتی ئەنجامدانی دزیکردن لەلایەن بنکەی پۆلیسی قەزاکانەوە

بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا لەلایەن بەشی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە ١٧ چالاکی جۆراوجۆر بەمەبەستی پاراستنی ھێمنی مەراسیم‌و بۆنەو چالاکییە وەرزشییەکان ئەنجامدراوە.



‌‌‌
7/30/2018 3:43:52 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ