بزاڤ :
سەلیم شوشکەیی ئەندامی خولی سێهەمی پەرلەمانی عێراق لە سەر فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند، سکاڵای دژی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر تومار کردووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا سەلیم شوشکەیی سەبارەت بە تۆمه‌تباركردنی به تیرۆر و په‌یوه‌ندی به ڕووداوی هێرشكردنه سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر كه ئێستا فەرمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، ڕایگەیاندووە، "فەرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌م په‌یوه‌ندی نییه به‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵكو ساڵی ٢٠١٤ كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگێكی زۆرم هێنا خه‌ڵكی هه‌ولێر زۆر پشتیوانیان لێكردم، تا ئه‌م ساته‌ش ئیتر به بیانوی ئه‌وه‌ی له وتاره‌كانمدا توندوتیژی هه‌بووه فەرمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركردم، من خۆم ئه‌وكاته به‌پێی خۆم چومه به‌رده‌م دادوه‌ر به‌ڵام ئه‌وكات دادوه‌ر هیچ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كردم چونكه وتی ئه‌وه تۆمه‌تی سیاسییه بۆت دروستكراوه، ئێستاش دۆخی ته‌ندروستیم ناجێگیره هه‌ركات باشبووم له زووترین كاتدا و له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌چمه‌وه به‌رده‌م هه‌مان دادوه‌ر تا بێتاوانی خۆم بۆ هه‌موو دنیا بسه‌لمێنم."
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو دادوه‌ره‌ی ئێستا فرمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی بۆ ده‌ركردووە، هه‌مان ئه‌و دادوه‌ره‌یه كه كاتی خۆی فرمانی ده‌ستگیركردنی نه‌وشیروان مسته‌فا سەرۆکی کۆچکردووی بزوتنەوەی گۆڕانی داوە.
شوشکەیی ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی ڕابردوو چووەتە به‌رده‌م دادگا و سكاڵای دژ بە به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هەولێر تۆماركردووە كه بە وتەی خۆی پێشوه‌خته حوكمی به‌سه‌ردا داوە و ڕایگەیاندووە سەلیم شوشکەیی "داعش"ه پێش ئه‌وه‌ی دادگا تۆمه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بكاته‌وه.
دواى یەک ڕۆژ لە هێرشەکەى سەر بیناى پارێزگاى هەولێر، تاریق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر ڕایگەیاند، "سەلیم شوشکەیی، کەسێکە سەر بە گروپی تیرۆریستیی داعشە و لە دادگا فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە و پێویستە دەستگیربکرێت".
تۆمەتبارکردنى سەلیم شوشکەیی کاردانەوەى لێکەوتەوە و جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ناكرێت بۆ "ته‌سفییه‌ی حسابات"ی سیاسیی و دژایه‌تیكردنی هێزێكی سیاسیی، ده‌سه‌ڵات سیناریۆ دروستبكات و ئەندامى پەرلەمان به كاری تێرۆرستیی تۆمه‌تباربكات و مامۆستای ئاینیی بخاته زیندان و ڕێز له پێگه و مه‌قامیان نه‌گرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ڕاپێچكردنی مامۆستایانی ئاینی بۆ نێو ژووره تاریكه‌كانی زیندان، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك و ته‌نها پاڵپشت بە سیناریۆیه‌كی دروستكراو، درێژكراوه‌ی ئه‌و تاوانه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌یه كه له ٢٧ ساڵی ڕابردوودا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێم، به‌رامبه‌ر به ئازادیخوازان و پەرله‌مانتاران كردوونی و دەسەڵاتداران ئامانجیان له‌م كارانه، ته‌نها درێژه‌دانه به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنه‌ری خۆیان و تاڵانكردنی سامانی وڵات و هه‌ڕاجكردنی خاكه‌كه‌ى.