هەواڵ

تا ئێستا ١١٨١ حاجى هەرێم گەشتونەتە شارى مەدینە


بزاڤ:


ماڵپەڕى فەرمى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە لە کۆى ٥٤٦٩ حاجى پارێزگاکانى هەرێم تا ئیستا ١١٨١ حاجی گەشتونەتە شارى مەدینە و شەممەى داهاتوش بۆ شارى مەککە بە رێدەکەون.

تیمى راگەیاندنى حەجى هەرێم ئاماژەى بەوەشکردوە گەشتەکانى گواستنەوەى حاجیانى هەرێم بۆ سعودیە تا ٩ى ئابى ئەمساڵ بەردەوامیان دەبێت و تەواوى حاجیانى هەرێم بۆ سعودیە دەگوازرێنەوە.

حاجیانى هەرێم لە هەردوو فرۆکەخانەى نیودەوڵەتى هەولێر و سلێمانیەوە گەشتەکانیان دەکەن و بەمەبەستى بەجێهێنانى فەریزەى حەج روو لە وڵاتى سعودیە دەکەن.


‌‌‌
7/26/2018 12:15:49 PM
Print Friendly and PDF