هەواڵ

چەمچەماڵ ...ھاوڵاتییەک کوژرا


بزاڤ

ئەمرۆ ٢٠١٨/٧/٢٥، ھاوڵاتییەک لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ بەفیشەک کوژرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:"ئەمرۆ ٢٠١٨/٧/٢٥، ھاوڵاتییەک لەناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ بەفیشەک کوژرا و پاش ئاگادار کردنەوەی ھێزەکانی پۆلیس لەروداوەکەو بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ھاوڵاتییەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە."

پۆلیس ئاشکراشی کردوە :"ھاوڵاتییەکە ناوی (ئ، ع، م)و لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٨.ە"

وتیشی :"لەئێستادا لەلایەن بنکەی پۆلیسی شۆرشەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن."



‌‌‌
7/25/2018 7:54:25 PM
Print Friendly and PDF