هەواڵ

یەکێتی کەمئەندامان: چاکسازییەکەی حکومەت بووە هۆی بڕینی قوتی ١٥ هەزار کەمئەندام


بزاڤ:

سامان لێپرسراوی‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ كوردستان ڕایگەیاند، چاکسازییەکەی حکومەت بووە هۆی بڕینی قوتی ١٥ هەزار کەمئەندام و چەند داواکارییەکیش دەخاتە ڕوو.

ناوبراو ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی "ئەوانەی لە لیستی کەمئەندامان دەرکراون ٨٠%یان بە ڕاستی کەمئەندامن و داوا لە حکومەت دەکەین بە بڕینی قوتی خەڵک خۆشحاڵ نەبن."

وتیشی "داوا لە وەزیری دارایی دەکەین ئەم بڕیارە نەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیچ نەبێت تا سەری ساڵ، چونکە بە هیچ کام لەو کەسانە نەوتراوە ڕێژەی کەمئەندامییەکەی چەندە."

ڕاشیگەیاند، ئەگەر هەر سورن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، ئەوا پارەکەی پاشەکەوتی موچەکانی پێ بدرێتەوە، کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٥وە موچەی کەمئەندامان هەم بڕا و هەمیش پاشەکەوت کرا.

ئاماژەی بەوەش کرد، پێنج ساڵە وەرگرتنی کەمئەندام وەستاوە، لەکاتێکدایە دەیان ڕووداو هەبوون کە بوونەتە هۆی کەمئەندامبوونی خەڵك.



‌‌‌
7/25/2018 3:13:58 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ