هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی کەسێک لە قەرەداغ دۆزرایەوە


بزاڤ :

‌پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی کەسێکی نەناسراو لە قەزای قەرەداغ دۆزراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سەرلەبەیانی ئەمرۆ ٢٥ی ٧ی ٢٠١٨، تەرمی کەسێک لەنزیک گوندی سۆڵەی سەر بەقەزای قەرەداغ دۆزراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەرەداغ و تیمەکانی بەڵگە و تاوان چوونەتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە، بەڵام بەھۆی ئەوەی کەسەکە ھیچ ناسنامەیەکی پێ نەبووە نەتوانراوە بناسرێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەمەبەستی شیکاریی و ھۆکاری گیان لەدەستدانەکەی، تەرمی ئەو کەسە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی قەرەداغەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و خراوەتە بەردەست دادوەری لێکۆڵینەوە.

جێی ئاماژەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە زیادبوون کردووە.


‌‌‌
7/25/2018 3:04:40 PM
Print Friendly and PDF