هەواڵ

ڕوونکردنەوەی بنەماڵەی یەکێک لەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر بینای پارێزگای هەولێر


بزاڤ :

بنەماڵەی یەکێک لەو کەسانەی هێرشیان کردە سەر بینای پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بێ ئاگایی و بێ بەری بوونی خۆیان ڕادەگەیێنن لەو کارە تیرۆریستییەی کە مێرد منداڵێکی ئەوان پێی هەڵخەڵەتێندراوە و ئەنجامی داوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی هاتووە، بنەماڵەی مامۆستا مەلا شێخ عەبدولرەحمان وەرتی دەڵێت "بێ ئاگایی و بێ بەری بوونی خۆمان ڕادەگەیێنین لەو کارە تیرۆریستییەی کە مێردمنداڵێکی ئێمە پێی هەڵخەڵەتێندراوە و پێی هەڵساوە لە هێرشکردنە سەر بینای پارێزگای هەولێر."

دەشڵێت "ئەگەر کەمێک گومانمان هەبا لە فکرەی توندوتیژی و کاری تیرۆریستی ئەو مێردمنداڵەمان، ئەوا خۆمان تەسلیمی ئاسایشمان دەکرد بۆ ئەوەی کارەساتی وەک ئەمڕۆ نەخوڵقێت، ئێمە لەم کارە ناڕەوایەی ئەو بەرین چونکە لە رێباز و مەنهجی بنەماڵەی ئێمە لایداوە."

ڕاشیگەیاند "داواکارین لە دەزگای ئاسایشی کوردستان توندترین سزای ئەو کەسانە بدات کە ئەو مێردمنداڵەی ئێمەیان هەڵخەتاندووە بۆ ئەوەی کەسیتر نەخەڵەتێنن."

ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە، سێ چەکدار هێرشیانکردە سەر بینایی پارێزگای هەولێر و بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک کۆنترۆڵیانکرد و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژران.


‌‌‌
7/25/2018 3:02:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ