هەواڵ

زانیاری نوێ لەبارەی هێرشی سەر بینای پارێزگای هەولێر


بزاڤ :


بەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە) هێرشی چەكداری كرایەسەر بینای پارێزگای هەولێر و پۆلیسێكیش برینداركراوە.

سێ چەكداری نەناسراو كاتژمێر 8:10 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ هێرشیانكردۆتەسەر بینای پارێزگای هەولێر و پۆلیسێكیان بریندار كردوە.

زانیارییەكان باس لەوە دەكەن، كە ئێستا چەكدارەكان لەناو بینای پارێزگای هەولێردان و لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسیشەوە گەمارۆدراون، بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیانیش هاتوچۆ لەو ناوچەیەدا واتا لە فولكەی شێخی چۆلی تا پارێزگا و لەوێشەوە تا فولكەی شێخ مەحمود و پاشان چواردەوری پارێزگا و رێگای ناوبازاڕ داخراوە.

هەر لەوبارەیەوە تاهیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری هەولێر لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دیار نییە 2 یاخود 3 كەسن و چونەتەناو بینای پارێزگاوە و تائێستاش رون نەبۆتەوە چەكدارەكان سەربە رێكخراوە تیرۆریستییەكانن یاخود نا.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە فەرمانبەرانی پارێزگای هەولێر ئاگاداركراونەتەوە نزیك بینای پارێزگا نەكەونەوە و هێزە ئەمنییەكانیش كۆنترۆڵی چواردەوری پارێزگایان كردوە بۆئەوەی چەكدارەكان بواری هەڵاتنیان نەبێت.

‌‌‌
7/23/2018 11:32:27 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ