کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە
بزاڤ:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٣٩ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٨ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٣٨ بە ٢٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٢ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کەشنای و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٠ پلە و نزمترینیش ٢٦ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٩ پلە بە ٢٤ پلە دەبێت، دهۆک ٣٩ بە ٢٤ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٢ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت.
|