هەواڵ

تەرمی پێشمەرگەیەک دوای چوار ڕۆژ لە زێی بچوک دەرهێنرایەوە


بزاڤ :

ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە ژمارەیەک پێشمەرگە بۆ مەلەکردن چوونە زێی بچوک لە سنووری ناحیەی پردێ، لەوێ یەکێک لە پێشمەرگەکان لە ئاوەکەدا خنکا.

دوای چوار ڕۆژ لە گەڕان و پشکنین دوێنێ هەینی تەرمەکەی دەرهێنرایەوە.

ئەو پێشمەرگەیە خەڵکی شاری کەرکوک و دانیشتووی گەڕەکی ڕەحیماوا بووە، لە فەرماندەیی کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگە دەوامی کردووە.


‌‌‌
7/21/2018 10:59:14 AM
Print Friendly and PDF