هەواڵ

دوو خۆپیشاندەر لە باشوری عیراق كوژران


بزاڤ:

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە: ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی رۆژی هەینی گەیشتۆتە 2 كوژراو و 45 بریندار.

وەزارەتەكە لەبڵاوكراوەیەكدا ئاشكرایكردوە، ژمارەی ئەو قوربانیانەی رۆژی هەینی لەناو خۆپیشاندەرانی ناوەڕاست و باشوری عیراقدا كەوتەوە، بەرزبووەتەوەو كەسێك لە پارێزگای دیوانیە كوژراوەو كەسێكی دیكەش لە نەجەف كوژراوە.

هەر لە ناو خۆپیشاندەرەكاندا، 45 كەس برینداربون، كە زۆرینەیان لە ریزی هێزە ئەمنیەكاندان، زۆرینەی بریندارەكانیش چارەسەریان بۆ كراوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بەردەوامن و رۆژی هەینیش لەپارێزگاكانی بەغدا، زیقار، دیوانیە و نەجەف بەڕێوەچون.




‌‌‌
7/21/2018 10:57:16 AM
Print Friendly and PDF