هەواڵ

سێ‌ هاووڵاتی لەكاتی مەلەكردندا خنكان


بزاڤ :

رۆژی هەینی 20-7-2018، لە دوو روداوی جیاوازدا لە دەریاچەی دوكان و لە چەمێكی نزیك گوندی ساڵانانی سەر بەقەزای چوارتا، سێ‌ هاووڵاتی لەكاتی مەلەكردندا خنكان.

پۆلیسی سلێمانی زانیاری لەبارەی هەردوو روداوەكەوە بڵاوكردۆتەوە و رایگەیاندوە، پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی لەبەشی سەرەوەی دەریاچەی دوكان و لەكاتی مەلەكردندا دایك و كچێك، كە لەدایكبوی ساڵانی 1970 و 1992 بون و دانیشتوی قەزای دوكانن، بەخێزانی بۆ مەلەكردن رویان لە دەریاچەكە كردبو، بەڵام هەردووكیان خنكان.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردوە، هەر دوێنێ لەچەمێكی نزیك گوندی ساڵانانی سەر بەقەزای چوارتای پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتیەكی لەدایكبوی ساڵی 1992 لەكاتی مەلەكردندا خنكاوە.

ئەوەش راگەیەندراوە، لەلایەن هەردوو بنكەی پۆلیسی دوكان و بنكەی پۆلیسی چوارتاوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو روداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان لە هۆكاری خنكانیان دەستیپێكردوە.





‌‌‌
7/21/2018 10:54:37 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ