هەواڵ

كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌ كه‌ربه‌لا ته‌قییه‌وه‌


بزاڤ:


له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌شاری كه‌ربه‌لای باشووری عیراق، 15 كه‌س برینداربوون.

ملازم عه‌لا ناسر ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عیراق رایگه‌یاندوه‌، به‌هۆكارێكی نه‌زانراو ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له‌ شاری كه‌ربه‌لا روویداوه‌.

راشیگه‌یاندوه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی فه‌وجی عه‌لی ئه‌كبه‌ری سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی روویداوه‌ و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆگاكه‌ نزیك بووه‌ له‌ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون، ته‌قینه‌وه‌كه‌ برینداربوونی 15 كه‌سی لێكه‌وتۆته‌وه‌، كه‌ خه‌ڵكی سڤیلن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌،  لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌ستپێكراوه‌ و هاتوچۆیان له‌ناوچه‌كه‌دا قه‌ده‌غه‌كردووه‌، داوا له‌ خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه‌ كراوه‌، له‌ماڵه‌كانیان نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌.

‌‌‌
7/21/2018 10:51:22 AM
Print Friendly and PDF