هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر بسکیتی دۆندرمەدا


بزاڤ :


بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر لە بسکیتی دۆندرمە و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە لەناودەبرێن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ، ئاسایش دەڵێت "ده‌ست به‌سه‌ر دوو هه‌زار كارتۆن بسكیتی دۆندرمه‌ له‌ جۆری (بابك)ی ئێرانی گیراوه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كراوه‌."

وتیشی "بسكیتی دۆندرمه‌كه‌ له‌ كۆگای كۆمپانیای نه‌كه‌رۆز ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ نوێكردنه‌وه‌ی به‌رواره‌كه‌ی ده‌ستكاری لیبڵه‌كانی كردووه‌ بۆ ساخكردنه‌وه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا."

ئاماژەی بەوەش کرد، له‌گه‌ڵ بسكیتی دۆندرمه‌كه‌دا، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ سێ هه‌زار و ٧٠٠ لیبڵی له‌زگه‌دا گیراوه‌ له‌گه‌ڵ مۆری نوێكردنه‌وه‌ی به‌روار.

ڕاشیگەیاند، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناو ده‌برێت، بۆ ڕێگریكردن له‌ دوباره‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری پێویستی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.


‌‌‌
7/18/2018 9:59:20 AM
Print Friendly and PDF