هەواڵ

ترامپ راپۆرتی ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا قبوڵده‌كات


بزاڤ :


دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، راپۆرتی دامه‌زراوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ قبوڵكردووه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌ كۆشكی سپی له‌وباره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یدا و رایگه‌یاند، وته‌كانی له‌میانه‌ی پرێس كۆنفرانسه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا ئه‌نجامیدابوو له‌باره‌ی باوه‌ڕنه‌كردنی به‌ بانگه‌شه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكاوه‌، به‌هه‌ڵه‌ لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه‌.

وتیشی "وته‌كانم  پێویستیان به‌ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌ و راپۆرتی دامه‌زراوه‌ هه‌واڵگرییه‌كان له‌باره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا قبوڵ ده‌كه‌م.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ترامپ له‌گه‌ڵ پوتین له‌ هێلسنكیی پایته‌ختی فینله‌ندا له‌ ميدیاكانی ئه‌مریكادا به‌توندی ره‌خنه‌ی لێگیرا.

ترهامپ دوای ئه‌وه‌ی له‌ هێلسنكی له‌گه‌ڵ پوتین كۆبووه‌وه‌، رایگه‌یاندبوو، باوه‌ڕ به‌ بانگه‌شه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكادا ناكات.


‌‌‌
7/18/2018 9:55:25 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ