هەواڵ

سلێمانی ... بڕێکی زۆر بسکیتی دۆندرمە لەناودەبرێت



بزاڤ:

ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر بسکیتی دۆندرمەی بەسەرچوودا دەگرێت و لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە لەناو دەبرێت.


لە ڕاگیەنداویکی قایمقامێتی سلێمانیدا کەوێنەیەکی بۆ بزاڤ نیرداوە ڕاگەینداوە:"لەلایەن بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ( ٢ ) ھەزار کارتۆن بسکیتی دۆندرمە لەجۆری ( بابک )ی ئێرانی گیراوە و رەوانەی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت کراوە."


ئاشکراشی کرد:"بسکیتی دۆندرمەکە لە کۆگای کۆمپانیای نەکەرۆز دەستی بەسەردا گیراوە، کە خاوەنەکەی بە نوێکردنەوەی بەروارەکەی دەستکاری لیبڵەکانی کردوە بۆ ساخکردنەوەی لە بازارەکانی شاری سلێمانی."


ھەورەھا؛ لەگەڵ بسکیتی دۆندرمەکەدا، دەست بەسەر زیاتر لە ( ٣ ) ھەزار و ( ٧٠٠ ) لیبڵی لەزگەدا گیراوە لەگەڵ مۆری نوێکردنەوەی بەروار.


ئاماژەشی کردوە بە وەی:"بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی لیژنە ھاوبەشەکانەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێت و بۆ رێگری کردن لە دوبارە کردنەوەی ئەوکارەش خاوەنەکەی رێکاری پێویستی بەرامبەر دەکرێت."


‌‌‌
7/17/2018 1:06:23 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ