هەواڵ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی


بزاڤ :


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٠ پلە و نزمترینیش ٢٧ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٨ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت، دهۆک ٣٨ بە ٢٥ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٣ پلە بە ٢٨ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤١ پلە و نزمترینیش ٢٨ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٩ پلە بە ٢٧ پلە دەبێت، دهۆک ٣٩ بە ٢٦ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٤ پلە بە ٣٠ پلە دەبێت.


‌‌‌
7/17/2018 10:09:23 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ