هەواڵ

عەبادی و سەرکردەى لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکان کۆبوونەوە


بزاڤ :


عەبادی و سەرکردەى لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکان کۆبوونەوە و ڕایانگەیاندووە، لەگەڵ داواکاریی خۆپیشاندەراندان و بەڵام دژى هەڵکوتانە سەر دامودەزگاکانى دەوڵەتن.

عەبادی و لایەنە سیاسییەکان لە دوای کۆبوونەوەکەیان لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاندووە، لە داواکاریی ڕەوای خۆپیشاندەران تێدەگەن و کار بۆ جێبەجێکردنى دەکەن بەڵام بە هیچ شێوەیەک هێرشکردنە سەر دامودەزگاکانى دەوڵەت و هێزە ئەمنییەکان قبوڵناکەن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێزە ئەمنییەکان دەبێت کاری خۆیان بکەن و خۆپیشاندانیش دەبێت مۆڵەت وەرگرێت و کات و شوێن و داواکارییەکانی ڕوونبێت ئەگینا ڕێگەى پێنادرێت.

ئەوەشی تیادا هاتووە، لایەنە سیاسییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بە خێرایی لیژنەیەک دروستبکرێت و بە دواچوون بکات بۆ جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە چاکسازیانەى کە حکومەت داویەتی.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى دوو هەفتەیە خۆپیشاندان و ناڕەزایی  پارێزگاکانی ناوەراست و باشوری گرتووەتەوە و تا ئێستا چەندین کەس کوژراون و دەیانى تریش برینداربوون و خۆپیشاندانەکانیش هەر بەردەوامە و داوای خزمەتگوزاری و دابینکردنى هەلی کار دەکەن


‌‌‌
7/17/2018 10:02:12 AM
Print Friendly and PDF