هەواڵ

کارمەندێکی پۆلیس بڕی ٤٠ ھەزار دۆلار ی بۆ خاوەنەکەی‎ گێرایەوە



بزاڤ

عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەھا عەبدولکەریم بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس‌و پێزانین ئاراستەی کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی کوردسات دەکات بەناوی (ر.پ٦ ڕیباز حەمە فایەق حەمە عارف) بەھۆی گەڕاندنەوەی بری ٤٠ ھەزار دۆلار (٤ دەفتەر دۆلار) بۆ بنەماڵەی ھاوڵاتییەک کە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەینداویکیدا کەوێنەیەکی دەست بزاڤ کەووتووە ڕایگەیاند"پاش ئەوەی رۆژی ٢٠١٨/٧/٢ ھاوڵاتییەک لەگەرەکی ھاوکاری کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا، کارمەندی ئێشکگری بنکەی پۆلیسی کوردسات (ر.پ٦ ڕیباز حەمە فایەق حەمە عارف) چۆتە شوێنی روداوەکەو بەشێوەیەکی یاسایی کارەکانی ئەنجامداوەو لەژوری کۆچکردودا بری ٤٠ ھەزار دۆلاری دۆزیوەتەوە، لەکاتێکدا ھیچ کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی ناوبراو ئاگاداری دۆزینەوەی ئەو برە پارەیە نەبون‌و بنەماڵەی کۆچکردووەکەش بێ ئاگابون کە کورەکەیان ئەو برە پارەیەی ھەبووە."

پۆلیس ئاشکراشی کردوە:"لەبەرامبەر ئەو چالاکییەدا بەرێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەھا عەبدولکەریم بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سوپاس‌و پێزانینی خۆی ئاراستەی ئەو کارمەندە کردو ھیوای خواست نمونەی ئەو کارمەندە لەناو ھێزەکانی پۆلیسدا زۆر بێت."

ھاوکات بەرێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەھا عەبدولکەریم جەختی لەوەکردەوە کە ئەم کارە ئەو ڕاستییە دوپاتدەکاتەوە کە ھێزەکانی پۆلیس بەوپەڕی دەستپاکی و ئەمانەتەوە کارەکانیان ڕادەپەڕێنن.



‌‌‌
7/16/2018 2:47:40 PM
Print Friendly and PDF