هەواڵ

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق: هەموو تیمەکانمان لە کاردان بۆ چاککردنەوەى خێرای هێڵەکانی ئینتەرنێت


بزاڤ :

وتەبێژەى وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، سەرجەم تیمە ئەندازیارییەکانى وەزارەتەکەیان لە کاردان بۆ ئەوەى بە زووى کێشەى ئینتەرنێت لە عێراق چارەسەر بکەن.

حازم محەمەد وتەبێژەى وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، دوێنێ شەو کاتژمێر ١١ی شەو تا ١ی شەو هێڵەکانى ئینتەرنێت لە عێراق کراونەتەوە بە شێوەیەکی ئەزمونى و دواتر داخراونەتەوە و لە ئێستادا کارییان تێدا دەکرێت بە شێوەیەک چیتر خراپنەبنەوە.

ئەوەشی وتووە، هەموو توانای خۆیان دەخەنەگەڕ کە بە زووترین کات هێڵەکان چاکبکەنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەى سێ ڕۆژە هێڵەکانى ئینتەرنێت لە عێراق و هەرێم بڕاون و هاوڵاتیان دەڵین بە هۆی ترسی حکومەت لە خۆپیشاندانەکان ئینتەرنێت بڕاوە و حکومەتیش دەڵێت خەلەل و بچڕان لە هێڵە سەرەکییەکانى ئینتەرنێت ڕوویداوە.


‌‌‌
7/16/2018 11:06:09 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ