هەواڵ

کەش و هەوای ئه مرۆ سبەی


بزاڤ :

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم دوو ڕۆژەدا ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤٠ پلە و نزمترینیش ٣٠ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٨ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت، دهۆک ٣٩ بە ٣٠ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٣ پلە بە ٣١ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی سێشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر ٤١ پلە و نزمترینیش ٣٠ پلە دەبێت، هەروەها لە سلێمانی ٣٩ پلە بە ٢٦ پلە دەبێت، دهۆک ٣٩ بە ٣٠ پلە دەبێت، کەرکوک ٤٤ پلە بە ٣١ پلە دەبێت.


‌‌‌
7/16/2018 11:01:34 AM
Print Friendly and PDF