هەواڵ

ئه‌و بڕیاره‌ چه‌ند به‌عسیه‌كى شۆڤێنى و پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌ریانكردوه‌


بزاڤ :

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ڵێت "وه‌زاره‌تى نه‌وتى عیراق بڕیاری داوه‌ به‌ چۆڵكردنى سێ گوندى كوردى له‌ كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش هه‌وڵدانه‌ بۆ ته‌عریبكردنى پارێزگاكه‌.

عه‌سكه‌رى به‌ ماڵپه‌ڕى "غه‌د پرێس"ى وتوه‌ "ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌و بڕیاره‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌و سێ گونده‌، كه‌ ده‌كه‌ونه‌ نزیك سنوره‌كانى كۆمپانیاى نه‌وتى باكور و ده‌بێت چۆڵبكرێن.

وتیشى "هه‌ندێك گوندى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و سنوره‌وه‌، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت ته‌نها گونده‌ كوردییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بڕیاره‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئاشكراشیكردوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك عه‌ره‌بى شۆڤێنى له‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌هاوكارى راكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌ركراوه‌. بڕیاره‌كه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌و گوندانه‌ سه‌دان ساڵه‌ بوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ سه‌رده‌مى رژێمى پێشودا چۆڵكران و دواى روخانى رژێمیش، به‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاو رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركمانه‌كان ئاوه‌دان كرانه‌وه‌.












‌‌‌
7/16/2018 10:58:30 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ