هەمەڕەنگ

ھۆکاری کەمی خوێنەری کتێب لە کوردستان چیە؟



ئا/ ھۆشیار جەمال 

چین و توێژەکانی کۆمەڵگە؛ قەیرانی ئابووری و سیاسەت و ئینتەرنێت و نەبوونی کلتوری خوێندنەوە، بە ھۆکاری سەرەکی بایەخنەدانی کۆمەڵگەی کوردی بە کتێب دادەنێن
خوێندنەوەی کتێب کە یەکێکە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی رۆشبیری تاک و کۆمەڵگە لەسەرتاسەری جیھاندا، بەڵام لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی خوێنەری کتێب زۆر کەمەو لە کارەساتێکی گەورە دادەژین کوردستانیش بێبەش نەبووە لەو کارەساتە، بەھۆی گرنگی نەدان بە خوێندنەوە.

بەرھەم قادر وەک خوێنەرێکی کتێب سەبارەت بە ھۆکاری کەمی خوێنەری کتێب وتی: “بێزاری گەنج لە بار و دۆخی ناوخۆی وڵات بەھۆی بێ کاریەوە لەپاش قۆناغی زانکۆ جۆرێک لەبێ ئومێدی قوڵی لا دروستدەکات ودوری دەخاتەوەلە خوێندەوەی کتێب”، ھەروەھا وتیشی “تێکچون و شەڵژانی دەروونیی و بەھۆی نائارامی باری سیاسی و ئاسایشی ناوخۆ و گرانی نرخی کتێب کە بووەتە سیمایەکی دیاری چاپخانەکان کاریگەری راستەوخۆی ھەیە بێگومان زۆری بەکار ھێنانی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش ھۆکارێکی سەرەکین”.

عەتا رەوف کتێب فرۆش بە ھەواڵی وت ؛ “کەمبوونەوەی خوێنەری کتێب چەندین ھۆکاریکی ھەیە ھۆکاری یەکەم ئەو قەیرانە ئابوریەی کە بەرۆکی کوردستانی گرتۆتەوە دیارە خوێنەرەکان ھەمیشە ھەوڵ ئەدەن کە پارەکەیان دابەش بکەن بۆ گەشەی فکریان و بەڕێوەبردنی ژیانیان بە ڵام بەھۆی قەیرانەوە دەبیت زیاتر بومانەوە یان لە ژیان بە کاربھێنن، ھۆکاری دووەم دە گەریتەوە بۆ زۆر بەکارھێنانی ھێڵەکانی ئەنتەرنیت ھەڵبەت ھۆکاریکە بە ھۆی ئە وە ی کە بتە ویت ھەر کتێبێک بخوێنیتەوە لەو رێگایەوە بە دە ستی بھێنی، بەڵام زورێک لە خوێنەرە جدیەکان ئیستاش ھەر گرنگی بە کتیبی کاغەزی دەدەن و خۆیان بە دوور دە گرن لە کتێبی ئەلکترونی، بە ڵام قەیرانی دارایی ریگەیان پێنادات”

فازیل عومەریش بەڕێوەبەری کتێبخانەی سایە بۆچوونێکی جیاوازیی ھەیە و دەڵێت “زۆربەی دەزگاکانی راگەیاندن و کاری سیاسی، بێ متمانەیی حکومەت تاکی وشیاریان نەھێشتوە، لەھەر شوێنێک بایەخ بە ھەر شتێک بدرێت ئەو شتە گرنگی ھەیە، لێرە خەڵکی ھەموو تەمەنێک سەرقاڵێ سیاسین، بۆیە نازانن کتێب و خوێندنەوە چیە”.
نوسەرو مامۆستای زانکۆ حەمە مەنتک بە ھەواڵی وت: “خوێنەر فاکتەرێکی بەھێزی داھێنانە، ئەگەر خوێنەر ھەبوو یان بەھێز بوو، ئەوا نووسین و داھێنانی باشمان دەبێت. من ناڵێم خوێنەرمان کەمە، ھەمانە، بەڵام ئەو خوێنەرانەمان کەمن کە ترس لای نووسەران دروست دەکەن”.

ئەو مامۆیتایە وتیشی “خوێنەرێک ھێندەی نووسەری داھێنەر کاریگەری لەسەر نووسین و کتێب ھەیە. نەبوونی ئەم خوێنەرە راستەقینەیە بۆ کۆمەڵێ فاکتەر دەگەڕێتەوە. یەکیان نەبوونی کولتووری خوێندنەوەیە، خوێندنەوە لەناو کۆمەڵدا نەبێتە کولتوور وەک چۆن خواردن و جلوبەرگمان کولتوورە”.

ئاماژەشی کرد بەوەی کە “بوونی مێگەلێک لە خەڵک لەناو دەزگە حیزبییەکان، کە خۆیان وەک نووسەر و خوێنەر نیشان دەدەن، ئەمە وا دەکات خەڵک قێز لە کتێب بکاتەوە، بە کورتی کۆمەڵی فاکتەرن، فاکتەری ئابووری، سیاسی بەشێک لە خەڵکی ئێمە پارەی کڕینی کتێبی نییە، سیاسەت و حیزبەکان زۆر کتێب ھەیە قەدەغەی دەکەن. سانسۆر دەخەنە سەر کتێب”.

س/رۆژنامەی ھەواڵ


‌‌‌
7/12/2018 4:02:39 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو