هەواڵ

ترەمپ: قسەلەگەڵ لایەنە براوەکانی عێراق دەکەین



بزاڤ:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ھەڵبژاردنی عێراق سەرکەوتوو بووە و واشنتن قسە  لەگەڵ لایەنە براوەکان دەکات.

دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێکی ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی "ھیواخوازین باش لەگەڵ عێراق ھەڵبکەین. بەدڵنیاییەوە پارەی زۆرمان لە عێراق خەرجکردووە. قوربانیشمان داوە، سەدان ھەزار کەس گیانیان بەختکردووە، من قسە لەسەر ھەردوولا دەکەم، نەک تەنیا لایەنی خۆمان".

ترەمپ گوتیشی "ھەڵبژاردنیان ئەنجامدا و ھیواخوازم بەرەوپێشچوون رووبدات و ئێمەش دەیبینین چی دەکەن. ئێمە پێشتر قسەمان لەگەڵ ئەو لایەنانە کردووە کە ھەڵبژاردنیان بردووەتەوە. من لەگەڵ ئەو جەنگەدا نەبووم، زۆر دژی ئەو جەنگە وەستاومەتەوە. ھەرگیز وابیرمنەکردووەتەوە کە شتێکی باشە. ئێمەش لەو رووەوە ھەموو ھەوڵی خۆمان دەدەین. ھەڵبژاردنەکە زۆر ئەنجامداربوو. دووبارە قسەیان لەگەڵ دەکەین و دواتر دەبینین چۆن دەبێت".

شایەنی باسە ئاڵا شاڵی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کاتی پرسیارەکەی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاخۆی وەک نوێنەری میدیایەکی عێراقی ناساند لە جیاتی میدیایەکی کوردی.


‌‌‌
7/12/2018 2:37:54 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو